Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 15:52

سەرۆك بارزانی سەردانی قشڵەی کۆنی زاخۆی کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی سەردانی بازاڕی کۆنی زاخۆی کرد و خۆشحاڵیی خۆی بە جوانی و ئاوەدانیی زاخۆ دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا"خەڵكی زاخۆ شایەنی ئەم خزمەتەن کە بۆیان کراوە".

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 31ی تشرینی یەکەمی 2025 سەرۆك بارزانی سەردانی بازاڕی کۆنی زاخۆی کرد و لەوێڕا بەسەر قشڵەی زاخۆی کۆن کەوت و هەروەها چاوی بە کۆڕنیشی زاخۆ کەوت.

قشڵەی زاخۆ مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش هەزار و سەد و بیست ساڵ، ئەم شوێنە لە سەردەمی ڕژێمی لە ناوچوو بۆ ئەشکەنجەدان و ئازاردانی هاوڵاتیانی سڤیل بەکار دەهات، ئێستاش حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوازی کولتووریی قشڵەی کۆنی زاخۆی نۆژەن کردووەتەوە و بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و هەزاران کەس بۆ بینینی سەردانی زاخۆ دەکەن.

سەرۆك بارزانی لەم بەسەرکردنەوەیەدا خۆشحاڵیی خۆی بە جوانی و ئاوەدانیی زاخۆ دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا"خەڵكی زاخۆ شایەنی ئەم خزمەتەن کە بۆیان کراوە، دواتر سەرۆك بارزانی سەردانی گوندی سپی کرد و دیمەنی زاخۆی لە بەرزاییەکانەوە بینی و هەروەها چاوی بە ژمارەیەک هاووڵاتی کەوت کە سەردانی زاخۆیان کردووە و، وێنەی لەگەڵ بەشێک لە هاووڵاتییان دا گرت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.