Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:18

ترەمپ بۆ پێنتاگۆن: دەستبەجێ دەست بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بکەن

ترەمپ
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دا دەستبەجێ دەست بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بکەن.

ڕۆژی پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: ''بەهۆی پڕۆگرامەکانی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی لە وڵاتانی دیکە، فەرمانم بە وەزارەتی جەنگی داوە دەست بە تاقیکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکانمان بکات. ئەم پڕۆسەیە دەستبەجێ دەست پێ دەکات''.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە ئەمریکا "زیاتر لە وڵاتانی دیکە چەکی ئەتۆمی هەیە" و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە لە ماوەی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا ئەنجام دراوە.

ترەمپ هۆشداری دا کە ئەمریکا لە پێشبڕکێی چەکدا لە ڕووسیا و چین نزیک بووەتەوە و گوتی: "ڕقم لەوە بوو ئەم چەکە ئەتۆمییە، بەهۆی هێزی وێرانکەری زۆرەوە بەدەست بهێنم، بەڵام هیچ بژاردەیەکی دیکەم نەبوو. ڕووسیا لە پلەی دووەمە و چین لە پلەی سێیەمە، بەڵام لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوودا یەکسان دەبن."

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.