Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 13:28

سبەی مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە هەولێر دادەنێت

کوردستان TV
100%

سبەی پێنجشەممە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی گرنگترین و گەورەترین پڕۆژە كە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزاییە لە دەوروبەری شاری هەولێر دادەنێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی پێنجشەممە بەردی بناغەی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە شاری هەولێر دادەنێت.

بڵاویشی كردەوە: پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی یەكێكە لە گرنگترین و گەورەترین پڕۆژەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بەتەواوبوونی ژیانی خەڵکی هەولێر و کوردستان دەباتە قۆناغێکی نوێوە.

ئامانجی سەرەكی پڕۆژەكە زیادکردنی ڕێژەی سەوزاییە لە دەوروبەری شاری هەولێر كە بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت، قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە دەكەوێتە سنووری بەحرکە كە بە ڕووبەری 13 هەزار دۆنم داری زەیتوون و فستق دەچێنرێت.

پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی شاری هەولێر بەشێوەیەكی گشتی لە سەرجەم قۆناغەکاندا 7 ملیۆن دار دەچێنرێت، بە تەواوبوونیشی ڕێژەی سەوزایی پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ سەرووی 25% بەرز دەبێتەوە.

پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی یەکێکە لەو پڕۆژانەی کاریگەرییەكی گەورەی لەسەر کەشوهەوا و کەمکردنەوەی خۆڵبارین و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.