Erbil 31°C چوارشەممە 16 ئەیلوول 21:41

نێچيرڤان بارزانى هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌یەكی نوێی لە سنووری سلێمانی واژۆ كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى هه‌رێمی بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى واژۆ كرد كه‌ سه‌ر به‌ قه‌زاى بازيان ده‌بێت.

هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيیانى ناحيه‌كه‌ و گونده‌كانى ئه‌و سنووره‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكار و يارمه‌تيده‌ره‌ بۆ بره‌ودان به‌ خزمه‌تگوزارييه‌ گشتييه‌كان و كاروبارى كارگێڕى له‌و ناوچه‌يه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.