ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئهمڕۆ دووشەممە هەڵگرتنی باری نائاسایی لە شارۆچکەکانی باشووری نزیک کەرتی غەززە راگەیاند، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە دوای هێرشی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023.
ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه، ئیسرائیل کاتز لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە: "بڕیارم داوە راسپاردەی ئیسرائیل پەسەند بکەم و باری نائاسایی بۆ بەرەی ناوخۆ هەڵبگرم، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە دوای 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەو بڕیارە دەرخەری واقیعی ئەمنی نوێی باشووری وڵاتەکەیە و لە کاتێکدایە کە رێککەوتنی ئاگربەست کە لە 10ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تا ئێستاش کاری پێدەکرێت.
![]()
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.