سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی عەبادی و بنەماڵەکەی کرد.
دەقی پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ حەیدەر عەبادی
بەناوی خوای گەورە و دلۆڤان
بەوپەڕی خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی دکتۆر حەیدەر عەبادیمان پێ گەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسه و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین.
داوا لە خوای گەورە دەکەین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون.
مەسعود بارزانی
26ی تشرینی یەکەمی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.