بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناوچەی بەرجەسیەی پارێزگای بەسرە، کەسێک گیانی لەدەست داوە و 25 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەم، ماڵپەڕی بەغداد تودەی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی پزیشکی رایگەیاند بەهۆی تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی ناوچەی بەرجەسیەی پارێزگای بەسرە، تا ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 25 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: "تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانی بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە، تەرمەکەش گوازراوەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەری".
هاوکات ماڵپەڕی کەناڵی سۆمەریە نیوز رایگەیاند بە هۆی تەقینەوەکەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە و شەش کەسیش بریندار بوون و دوو کەسیش بێسەروشوێنن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە تورباینێک لە دامەزراوەیەکی سەر بە کێڵگە نەوتییەکانی زوبێر لە پارێزگای بەسرە تەقیوەتەوە. ڕوونیشی کردەوە "تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە پەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست".
تەقینەوەیەک لە پارێزگای بەسرە قوربانیی لێ کەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.