Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:30

حکوومەتی هەرێمی کوردستان 40 هاووڵاتیی دەستگیرکراوی لە لیبیاوە گەڕاندەوە نیشتمان

کوردستان TV
100%

40 لاوی کورد کە لە ڕێگای چوونیان بەرەو هەندەران لە لیبیا دەستگیر کرابوون، بە هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئازاد کران و گەڕانەوە کوردستان و بە دیداری کەسوکاریان شاد بوونەوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە 26ێ تشرینی یەکەمی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: 40 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە شێوەی نایاسایی ڕێگەی هەندەرانیان گرتە بەر، لە وڵاتی لیبیا دەستگیر کران و دوچاری ڕێگەیەکی سەخت و دژوار بوونەوە، لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێكاری پێویست بۆ گەڕانەوەیان گیرایە بەر و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، 26 تشرینی یەکەمی 2025، گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش کردووە دوای گەیشتنەوەی ئەم هاووڵاتییانە بە خاكی هەرێمی كوردستان، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیمی پزیشکی و هاوکاری، لەگەڵ ئازادکراوان بوون و پشکنینی پێویستی پزیشکییان بۆ ئەنجام درا. دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان، تەواوی گەنجە ئازادکراوەکان گەڕێندرانەوە لای كەسوكاریان.

ئەو کۆچبەرانە کە بە نیازبوون لە کەناراوەکانی لیبیاوە بە دەریای ناوەڕاستدا خۆیان بگەیەننە ئەوروپا، لە لایەن دەسەڵاتی لیبیاوە دەستبەسەر کران و زیاتر لە دوو مانگ لە بەندیخانەکانی ئەم وڵاتە زیندانی بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.