Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 02:23

ترەمپ کۆتایی بە جەنگێکی دیکەش هێنا

کوردستان TV
100%

.سەرۆکی ئەمریکا لە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا لە شاری کوالامپوری پایتەختی مالیزیا ئامادە بوو و ڕایگەیاند کۆتایی بە جەنگی هەشتەم هێنا.

ڕۆژی یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا لە شاری کوالامپوری پایتەختی مالیزیا ئامادە بوو و لە وتارێکدا گوتی: "کۆتاییمان بە جەنگی هەشتەم لە سەردەمی ئیدارەکەمدا هێنا."

سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: "سەرکەوتوو بووین لە کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا. پیرۆزبایی لە سەرکردەکانی هەردوو وڵات دەکەم بۆ ڕێککەوتننامەی ئاشتی."

ترامپ ڕوونیشی کردەوە، "ئامانجی ئێمە وەستاندنی جەنگەکان و بەهێزکردنی ڕێڕەوی ئاشتی و خۆشگوزەرانییە."

ڕێککەوتنەکە لە نێوان سەرۆکوەزیرانی تایلەند، ئانوتین چارنڤیراکویل، و سەرۆک وەزیرانی کەمبۆدیا، هون مانێت، واژۆ کرا.

ترامپ بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کۆمەڵەی گەلانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەردانی کوالامپوری کردبوو. ڕێککەوتننامەکە پێش بەڕێکەوتنی سەرۆکی ئەمریکا بەرەو ژاپۆن و کۆریای باشوور واژۆ کرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.