Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 03:37

مێرمنداڵیکی ١١ ساڵان لە ئاوەڕۆیەکی شاری هەولێردا خنکا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 25ـی تشرینی یەکەم، مێرمنداڵێک لە ئاوێنەی شاری هەولێر دوای ئەوەی هەوڵی داوە تۆپەکەی لە یەکێک لە ئاوەڕۆکانی پرۆژەکە دەربهێنێت کەوتووەتە ناو ئاوەڕۆکە و و خنکاوە.

شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند: لە ئاوێنەی شاری هەولێر مێرمنداڵیکی تەمەن 11 ساڵان کەوتووەتە ئاوەڕۆ و گیانی لەدەست داوە.

مێرمنداڵەکە ناوی عەبید مەتعب محەمەدە و بە نەتەوە عەرەبە و دوای ئەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان دەرهێناوە.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر گوتیشی: تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە بۆ توێکاری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.