Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 09:49

ئاگرەکەی کۆگای بازاری کەلار کۆنترۆڵ کرا

کوردستان TV
100%

کۆگایەک لە بازاری کەلار ئاگری گرت و بەهۆیەوە باڵەخانەکە بە تەواوی سووتا و قایمقامی کەلاریش دەڵێت، لەم رووداوەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ شەممە 25ـی تشرینی یەکەم، ئاگر لە کۆگایەکی بازرگانی لە کەلار کەوتەوە و بەهۆیەوە باڵەخانەیەک سووتا وعارف حاجی عادل قایمقامی کەلار بە محەمەد ساڵح پەیامنێری "کوردستان تیڤی" ڕایگەیاند: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان و گوتەی خاوەنی کۆگاکە، هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بووە. ئەو جەختی لەوە کردەوە کە "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە و ڕووداوەکە تەنها بە زیانی ماددی کۆتایی هاتووە."

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، عارف حاجی عادل گوتیشی: "سوپاسی ماندووبوونی تیمەکانمان دەکەین لە بەرگریی شارستانی کە بە شەش تیمی ئاگرکوژێنەوە و لە کەمترین ماوەدا توانییان ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکەن و کارەساتێکی گەورەتر ڕوونەدات."

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.