Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:36

گەشتە ئاسمانییه‌كانی پاكستان بۆ بەریتانیا دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری ئاسمانی پاکستان ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیی پاکستان كه‌ سەر بە دەوڵەتە، ئه‌مرۆ شەممە گەشتە راستەوخۆکانی بۆ بەریتانیا دەستیپێکردەوە، دوای راگرتنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەهۆی نیگەرانییەکانی سەلامەتی ئاسمانی.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیی پاکستان (PIA) یەکەم هێڵی ئاسمانی پاکستانییە کە گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوە لە دوای ئەوەی لەندەن لە مانگی تەمموزی ئه‌مساڵدا قەدەغەکردنی سه‌ر گەشتەکانی هەڵگرت و ستانداردەکانی سەلامەتی فڕۆکەوانی پاکستانی بە جێگەی رەزامەندی و هاوتەریب لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان راگەیاند.  

خواجە ئاسیف، وەزیری بەرگریی پاکستان لە میانی مەراسیمێکدا لە فڕۆکەخانەی ئیسلام ئاباد رایگەیاند، یەکەم گەشتی هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیی پاکستان لە ئیسلام ئابادەوە بۆ مانچستەر لە باکووری رۆژئاوای ئینگلتەرا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی نێودەوڵەتیی هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیی پاکستان.

ئاسیف ئه‌وه‌شی گووت: دوای پێنج ساڵی درێژ و دژوار، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئیسلام ئاباد و مانچستەر ئەمڕۆ دەستکەوتێکە کە بە ماندووبوون و ئیرادە بەدەستمان هێناوە.

لە مانگی ئایاری 2020 مۆڵەتی هێڵی ئاسمانی پاکستانی بۆ چوونە ناو ئاسمانی بەریتانیا و ئەوروپا و ئەمریکا ڕاگیرا، ئەمەش دوای مانگێک لە کەوتنەخوارەوەی کەشتییەکی نیشتمانی ئەیرباس لە باشووری شاری کەراچی و بەهۆیەوە 97 کەس گیانیان لەدەستدا.

وه‌زیری به‌رگریی پاكستان راشیگەیاند، کە ئیسلام ئاباد لەو کاتەوە پێداچوونەوەی بە ڕاهێنانی فڕۆکەوان و مۆڵەتدان و چاککردنەوەی فڕۆکە و پرۆتۆکۆڵەکانی سەلامەتی کردووە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لە سەرەتادا کۆمپانیای PIA هەفتانە دوو گەشتی ئاسمانی لە نێوان ئیسلام ئاباد و مانچستەر ئەنجام دەدات. هێڵی ئاسمانییەکە بەنیازە دواتر گەشتەکانی بۆ لەندەن و بیرمینگهام ئەنجام بدات.

جێی باسه‌، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 دەزگای سەلامەتی فڕۆکەوانی یەکێتی ئەوروپا هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی پاکستانی ڕاگەیاند.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.