Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 14:23

لە تورکیا، ئەفغانستان و پاکستان تاوتوێی ئاگربەستی هه‌میشه‌یی دەکەن

کوردستان TV
100%

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ئەفغانستان و پاکستان دانوستانەکانیان دەستپێبکەنەوە، ئەمجارەیان لە تورکیا، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکان و دروستبوونی ئاگربەستی هەمیشەیی لەسەر سنوورە هاوبەشەکانیان، کە لەم دواییانەدا پێکدادانێکی تووندی بەخۆیەوە بینیوە.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەو شەڕ و پێکدادانانەی کە دوو هەفتە لەمەوبەر سەریان هەڵدا، دەیان کوژراوی لێکەوتەوە لەنێویاندا خەڵکی سڤیل هه‌بوو، دوای ئەوەی حکومەتی تاڵیبان پاکستانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت بۆردومانەکانەوەیە لە ناوەڕاستی کابول، ئەمەش بووە هۆی هێرشی تۆڵەسەندنەوە لەسەر سنوورەکان.

دواتر ئیسلام ئاباد، وەڵامی دایەوە و هێرشی تا ڕاده‌یه‌ك تووندی ئەنجامدا و گروپە چەکدارەکانی ناو خاکی ئەفغانستانی کردە ئامانج کە سه‌رچاوه‌ی ناكۆكی بوون له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ : هەفتەی رابردوو لە رێگەی نێوەندگیریی قەتەر هەردوولا گەیشتنە ئاگربەستێكی كاتیی بۆ ئه‌منییه‌تی سنووره‌كانی نێوانیان.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: بەڵام وردەکارییەکانی ئاگربه‌سته‌كه‌ هێشتا ڕوون نییە و بڕیارە لەم گه‌ڕه‌ نوێیه‌ی دانوستانەکان لە تورکیا تاوتوێ بکرێن و هه‌نگاو بۆ ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بنرێت.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.