Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 08:59

لە هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی چاککردنەوەی شەقامەکانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە، هەڵمەتێکی فراوان بۆ چاککردنەوەی تەواوی کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە دەست پێ دەکات. شارەوانی داوا لە دانیشتووانی گەڕەکەکە دەکات هاوکاریی تیمەکانیان بن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ئاگادارییەکدا، دانیشتووانی گەڕەکی کورانی عەنکاوەی ئاگادار کردەوە، کە سبەی یەکشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، هەڵمەتێکی فراوانی چاککردنەوەی شەقامەکانی گەڕەکەکە دەست پێ دەکات.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە ڕێگەی سەرجەم تیمەکانییەوە، هەڵمەتێکی فراوانی چاککردنەوەی تەواوی کوچە و کۆڵانەکانی کورانی عەنکاوە دەست پێ دەکات".

شارەوانی داوا لە هاووڵاتییان و دانیشتووانی گەڕەکەکە دەکات، لەپێناو کارئاسانی و باشترکردنی ڕێگەوبانی کۆڵانەکانی کورانی عەنکاوە، لە کاتی داخستنی کۆڵانەکاندا هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانیان بن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.