دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئهمڕۆ هەینی بڕیاری خۆی بۆ کۆتایی هێنان بە دانوستانە بازرگانییەکان لەگەڵ کەنەدا لەسەر هەڵمەتێکی ریکلامی دژە گومرگی پشتڕاستکردەوە، ئەمەش گۆڕانکارییەکی کتوپڕ بوو لە هەڵوێستەکەیدا دوای کۆبوونەوەیەکی دۆستانە لە کۆشکی سپی لەگەڵ مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا.
ترەمپ ڕۆژی پێنجشەممە لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا نووسیویەتی، بە پشتبەستن بە ڕەفتارە ناشرینەکانیان، هەموو دانوستانە بازرگانییەکان لەگەڵ کەنەدا هەڵدەوەشێنەوە".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووه، هەڵمەتەکە کە لەلایەن ویلایەتی ئۆنتاریۆی کەنەدا پارەی بۆ دابینکراوە و لە تەلەفزیۆنی ئەمریکی پەخشکراوە، ئامانجی دەستوەردان بووه لە بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا لەسەر ئەو باجە هەمەلایەنەی کە سەپاندویەتی.
ئهمڕۆ هەینی جارێکی دیکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال دۆناڵد ترهمپ نووسیویەتیەوە، "کەنەدا فێڵی کرد و گیرا!" ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەنەدا هەمیشە فێڵی لە باج کردووە، تا 400% لە جووتیارەکانمان وەردەگرێت، ئێستا ئەوان و وڵاتانی دیکە، چیتر ناتوانن سوود لە ئەمریکا وەربگرن و ههموو دهرگایهكی بازرگانی لهگهڵیان دادهخهین."
لای خۆیەوە مارك کارنی سهرۆكوهزیرانی كهنهدا ئهمرۆ هەینی ڕایگەیاند، کە کەنەدا ئامادەیە گفتوگۆی بازرگانی زیاتر بکات هەرکاتێک ئەمریکا ئامادە بێت.
کارنی لە قسەکانیدا زیاتر گوتی: دانوستانە دووقۆڵییەکان پێشکەوتنیان نیشانداوە و ئێمە ئامادەین سەرمایەگوزاری لەم پێشکەوتنە بکەین کاتێک ئەمریکییەکان ئامادەبن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.