Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:12

سوپای رووسیا کۆنترۆڵكردنی چوار گوندی رۆژهەڵاتی ئۆکراینای راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

سوپای رووسیا ئه‌مڕۆ هەینی رایگەیاند، چوار گوندی رۆژهەڵاتی ئۆکراینایان کۆنترۆڵکردووە، سەرەڕای ئەوەی لە هەندێک ناوچەدا بەردەوامە لە هێرش بردن و زیانێکی زۆری به‌ هێزەکانی ئۆکراینا گه‌یاندووه‌.

وەزارەتی بەرگری رووسیا لە رێگەی تێلێگرامەوە پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانیان گوندەکانی بۆلۆجیڤکا لە ناوچەی خارکیڤ، درۆنیڤکا و پرۆمێن لە ناوچەی دۆنێتسک و پێرچوتراڤنێڤی لە ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسکیان کۆنترۆڵ کردووە.

لای خۆیه‌وه‌، گروپی شیکاری سەربازیی کە نزیکە لە سوپای ئۆکرایناوه‌، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئەو گوندانە لەژێر کۆنترۆڵی رووسیادا نین، هەرچەندە بەشێکیان لە ناوچەیەکی خۆڵەمێشیدا هەڵکەوتوون کە هەردوولا کێبڕکێی لەسەر دەکەن.

لەناو چەقبەستوویی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ، سوپای رووسیا هێشتا لە بەرەکانی پێشەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بەبێ ئەوەی هیچ پێشکەوتنێکی زەمینی بەرچاو بەدەستبهێنێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ سوپای رووسیا لە ڕێگەی ئەم هێرشانەوە هەوڵدەدەن ئامادەبوونی خۆیان رابگەیەنن و ئاڵاکانیان هەڵبکەن بۆ نیشاندانی پێشکەوتنی مەیدانی، تەنانەت ئەگەر سنوورداریش بێت بە کۆمەڵەیەکی بچووکی سەربازیی.

ئەولەویەتی کرێملین هێشتا کۆنترۆڵکردنی ناوچەی دۆنێتسکە، بۆیه‌ لە چەند رۆژی رابردوودا فشارە سه‌ربازییه‌كانی لە دەوروبەری شاری پۆکرۆڤسک تووندتر كردووه‌ کە مۆسکۆ چەند مانگێکە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی دەدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.