ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوێكی هاتوچۆ، دوو كەس گیانیان لەدەست دا و چواری دیكەش بریندار بوون.
رووداوەكە پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی نێوان چەمچەماڵ – كەركووك لە نزیك بانی مەقان روویداوە.
ئۆتۆمبێلێكی جۆری تایبەت كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە كەوتۆتە لایەكی شەقام و وەرگەڕاوە.
لە ئەنجامی رووداوەكە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیكەش بە سەختی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی چەمچەماڵ كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.