Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 20:59

ژمارەیەك كۆچبەری هەرێمی كوردستان لە لیبیا دۆزرانەوە

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایدەگەیەنێت، 23 كۆچبەری هەرێمی كوردستان لە لیبیا دۆزراونەتەوە كە بەشێوەی نایاسایی و بە مەبەستی چوون بۆ دەرەوەی وڵات، هاتبوونە لیبیاوە.

ئەحمەد سەحاف باڵیۆزی عێراق لە لیبیا رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 23 كۆچبەری دیكەی هەرێمی كوردستان لە لیبیا دۆزرانەوە كە بەشێوەی نایاسایی هاتبوونە ناو خاكی لیبیاوە.

راشیگەیاند: راستەوخۆ دەستمان بە رێكارەكانی سەلماندنی ناسنامەی كۆچبەرەكان كردووە و هەروەها پەیوەندییمان لەگەڵ خێزانەكانیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لە سەلامەتی رۆلەكانیان دڵنیاببنەوە.

ئەحمەد سەحاف باڵیۆزی عێراق لە لیبیا ئاماژەی بەوەش دا كە تۆرەكانی قاچخچێتی یاری بە ژیانی گەنجەكانەوە دەكەن.

رۆژی سێشەممەی رابردوو باڵیۆزی عێراق لە لیبیا گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی (هۆگر ئاسۆ خدر) لە یەكێك لە گرتووخانەكانی لیبیا بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵەوە راگەیاندبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.