ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی میترۆپۆلیتانی بەریتانیا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا سێ هاووڵاتییان لە لەندەن دەستگیرکردووه بە گومانی هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری رووسیا.
ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه، پۆلیسی بهریتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو سێ هاووڵاتییه راگیراون و لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت سەبارەت بەو تاوانانەی کە له دهرهوهی یاسای ئاسایشی نیشتمانین و ئەنجامدراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سێ کەسە تەمەنیان 48 و 45 و 44 ساڵە و لە رۆژئاوا و ناوەڕاستی لەندەن دەستگیرکراون.
دۆمینیک مێرفی، سەرۆکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پۆلیسی بهریتانیا دەڵێت: "ئێمە دەبینین ژمارەی ئەو کەسانەی پێیان دەڵێین 'بریکار' لەلایەن دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکانەوە دامەزراون و ئەم دەستگیرکردنانەش راستەوخۆ پەیوەندییان بە هەوڵە بەردەوامەکانمانەوە هەیە بۆ پەکخستنی ئەم جۆرە چالاکییانهی كه دژن به ئاسایشی نیشتیمانی.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: هەرکەسێک پەیوەندی پێوە بکرێت یان رابکێشرێته ناو تۆڕی چالاکیی تاوانکاری بەناوی دەوڵەتێکی بیانی لە بەریتانیا، پێویستە بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێكۆلینهوهی جددی و سزای تووند چاوهڕێی ئهو كهسانه دهكات گهر تێوهبگلێن به ئهنجامدانی تاوانی سیخوڕی بۆ وڵاتانی تر، ئهوه هیچ كات لێخۆشبوونی بۆ نییه.
هەفتەی رابردوو، کێن مەککالوم سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی بەریتانیا، ، هۆشداریدا لەوەی رووسیا، چین و ئێران بەشدارییەکی بەرچاویان کردووە لە زیادبوونی چاڵاكییه هەڕەشە ئامێزهكان بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆیی بهریتانیا، ئهوهش هیچ كات قهبوڵكراو نییه.
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی بەریتانیا راشیگهیاند: دەزگاکەی ماندوو نابێت له ئاشكراكردنی پیلانەکانی دەوڵەتانی بیانی بۆ ئەنجامدانی چاودێری، تێکدان، سووتاندن یان تووندوتیژی جەستەیی لە بەریتانیا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.