Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 21:00

ڤیدیۆ.. لە سلێمانی چوار كەس دەستگیركران كە 100 هەزار دۆلاریان دزی بوو

کوردستان TV
100%

ئاسایشی سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیر كرد كە هەڵسابوون بە دزینی 100 هەزار دۆلار لە ماڵێكدا لە یەكێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی.

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: لە رۆژی 4/10/2025 لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، بڕی 100 هەزار دۆلار لە ماڵێک دزرا.

راشیگەیاند: هەر دوای رووداوەكە، دەستبەجێ تیمەكان بەدواداچوونیان دەستپێکرد و لە ماوەیەكی كەمدا توانرا تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی دەستگیر بكرێن.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی، سەرجەم تۆمەتبارەكان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ڤیدیۆ: ساتی چوونی یەكێك لە تۆمەتبارەكان بۆ ماڵەكە و دزینی پارەكە و هەڵهاتنی:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.