Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 04:19

پووتین به‌ تووندی له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هاته‌ ده‌نگ

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر کەرتی وزەی رووسیادا سەپاندوویانە جددین، بەڵام کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ئابوری مۆسکۆ نابێت.

ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پووتین ئه‌مرۆ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، ئەم سزایانە بە دڵنیاییەوە بۆ ئێمە جددین، ئەوە ڕوونە هەندێک کاردانەوەی دەبێت، بەڵام کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دۆخی ئابووریمان نابێت.

پووتین بۆ میدیاكان زیاتر گوتی: گرتنه‌به‌ری ئەو سزایانه‌ هەنگاوێکی نادۆستانەیه‌ و پەیوەندییەکانی رووسیا و ئەمریکا بەهێزتر ناکات، کە تازە دەستیان بە چاکبوونەوە کردووە.

 

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.