مەسرور بارزانی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیەی بەسەر کردەوە کە ساڵێک لەمەوبەر بەردی بناخەی دانابوو.
ڕۆژی پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-کۆیەی بەسەر کردەوە، کە ساڵێک لەمەوبەر بەردی بناخەکەی دانابوو.
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشیی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانی پڕۆژەکە کرد و دووپاتی کردەوە کە پێویستە لە کاتی خۆیدا و بە باشترین شێوە تەواو بکرێت.
دووسایدی هەولێر- کۆیە پڕۆژەیەكی ستراتیژی و گرنگی ڕێگەوبانی سنووری پارێزگای هەولێرە و بە گوژمەی 560 ملیار و 443 ملیۆن دینار، لەلایەن كۆمپانیاى ئوزان بە درێژيی 37 كیلۆمەتر كاری تێدا دەكرێت.
دووسایدی هەولێر- کۆیە کە پێکهاتووە لە سێ لاین ڕۆیشتن و سێ لاین هاتنە و پانیی هەر لاینێکی 12مەترە. هەروەها 6 ئۆڤەر پاس، 5 ژێر پرد و پردێکی گەورە بە درێژیی 250 مەتری تێدایە، جگە لە دروستکردنی 160 ئاوبڕی کۆنکرێتی.
سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-کۆیەی بەسەر کردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.