Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە و بێستانە و 72 گوندی دەڤەرەکە دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

کەمتر لە 14 مانگ دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتێژیی ئاوی قوشتەپە و بێستانە و 72 گوندی دەوروبەری دا، ئەمڕۆ پڕۆژەکە بە فەرمی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 20025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و بێستانە و 72 گوندی دەڤەرەکە لە دەشتی هەولێر دەکاتەوە.

پڕۆژەکە لە ڕێکەوتی 9ێ ئەیلوولی 2024، لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری جێبەجێکردنی درا و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە ماوەی کەمتر لە 11 مانگ دوای دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکە و 11 مانگ زووتر لە وادەی خۆی جێبەجێ کرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەێمی کوردستان ئاشکرای کردووە پرۆژەکە لە هەر کاتژمێرێکدا 3 هەزار مەتر سێجا ئاوی پاک بۆ 240 هەزار هاووڵاتی دابین دەکات و کێشەی ئاو بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو لەم دەڤەرە چارەسر دەکات. هەروەها چەندین ناوچەی پیشەسازی و كارگە و بازاڕ و پڕۆژەی جۆراوجۆر كە گرفتی كەمئاویان هەیە دەكەونە سنووری ئەو پڕۆژەیەوە.

لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا جیا لە دروستکردنی پاڵاوگەی ئاو لەسەر زێی بچووک، 37 کیلۆمەتر بۆریی سەرەکیی 800 مم و 263 کیلۆمەتر بۆڕیی تۆڕی لقەکان ڕاکێشراوە و هێڵی کارەبای 33KV بە درێژیی 37 کیلۆمەتر بۆ ناوچەکە ڕاکێشراوە.

پڕۆژەکە تەواو کوردستانییە و بە دەستی کاری خۆماڵی و بە گوژمەی 22 ملیار دینار جێبەجێ کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.