Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 05:45

لە ناحیەی قۆرەتووەی کەلار دەسڕێژ لە ژمارەیەک جووتیار کرا و گەنجێک کوژرا

کوردستان TV
100%

شەوی ڕابردوو لە گوندی سەوزەبڵاغ (ئاوبارە)ی سەر بە ناحیەی قۆرەتووەی کەلار، گەنجێک بە ناوی "ڕزگار سەعید عەزیز" بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە کوژرا و تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار.

محەممەد ساڵح، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەلار لەسەر زاری برای کوژراوەکەوە کە لە کاتی ڕووداوەکە لەگەڵیدا بووە ڕایگەیاند ئەمان شەش کەس بوون و لە کاتێکدا کە سەرقاڵی کشتوکاڵی مەرەزە بوون، ئوتۆمبێلێک لە جۆری پاترۆڵ دەسڕێژی لێ کردوون و لە ئەنجامدا ڕزگار سەعید عەزیز کە لە دایکبووی ساڵی 2005ـە، بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەست داوە.

پەیامنێری کوردستان تیڤی گوتیشی بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 406، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و پۆلیس بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبارەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە کردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.