Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 20:14

ترەمپ نێردەی تایبەتی ئەمریكای لە عێراق دەستنیشان كرد

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی، مارك ساڤایای وەك نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە عێراق دەستنیشان كرد.

ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) بڵاوی كردەوە: بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم كە مارك ساڤایا دەبێتە نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە عێراق.

سەرۆكی ئەمریكا بڵاویشی كردەوە: تێگەیشتنی قووڵی مارك لە پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا و پەیوەندییە فراوانەكەی لە ناوچەكەدا، بەرژەوەندییەكانی گەلی ئەمریكا بەرەو پێش دەبات.

ترەمپ هەروەها بڵاوی كردۆتەوە: ماركا ساڤایا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا لە ویلایەتی میشیگن رۆلێكی بەرچاوی گێرابوو و دەنگی زۆرینەی موسڵمانە ئەمریكییەكانی دەستەبەر كردبوو.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.