Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 12:47

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵگە و بەها پەروەردەییەكانی منداڵان و خێزان، هەروەها پاڵپشت بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕالی، بڕیار لەسەر قەدەغەكردنی یاریی رۆبلۆكس لە ناوخۆی وڵات درا.

راشیگەیاند: بڕیارەكە دوای تۆژینەوەیەكی مەیدانی جێبەجێكراوە كە دەركەوتووە یارییەكە چەندان مەترسی ئەمنی و كۆمەڵایەتی و رەفتاری خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت بەتایبەتیش لە منداڵان و هەرزەكاراندا، ئەمە جگە لە بڵاوبوونەوەی ساختەكارییەكی زۆر و دزینی داتا و زانیاری و هەروەها بارگرانی دارایی و حاڵەتەكانی ئالوودەبوونی منداڵان بە یارییە ئەلیكترۆنییەكان.  

وەزارەتی گەیاندنی عێراق جەختیشی كردەوە كە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لە بەدواداچوونەكانیان بۆ یاریی و ئەپڵیكەیشنە ئەلیكترۆنییەكان بەردەوام دەبن بە مەبەستی سەلامەتی بەكارهێنەران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.