Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:35

جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران ته‌نگی به‌ شاره‌كانی عێراق هه‌ڵچنیوه‌

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی ئەیلولی ساڵی 2025ی راگەیاند، ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری لە سەرجەم دادگاكانی سەرتاسەری وڵات بەدەر لە هەرێمی كوردستان، گەیشتووەتە 30 هەزار و 205 كەیس، هاوكات ژمارەی دۆسیەكانی جیابوونەوە گەیشتووەتە شەش هەزار و 719 كەس.


ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (INA) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: كۆی گشتی گرێبەستی هاوسەرگیری بۆ مانگی ئەیلول گەیشتووەتە 30 هەزار و 205 ، هاوكات ژمارەی حاڵەتەكانی جیابوونەوە گەیشتووەتە شەش هەزار و 719 حاڵەت، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكردووه‌ : بەغدای پایتەخت لە پلەی یەكەمی لیستی گرێبەستی هاوسەرگیری و حاڵەتەكانی جیابوونەوەدایە، بەو پێیەی (4307) گرێبەستی هاوسەرگیری تۆماركراوە، هەروەها (1009) گرێبەستی هاوسەرگیری لە لایەنی كەرخ تۆماركراوە، لەكاتێكدا (880) حاڵەتی تەڵاق تۆماركراوە.

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هەروەها (1295) حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگای كەرخ تۆماركراوە، دواتر نەینەوا دێت كە تێیدا (3698) گرێبەستی هاوسەرگیری و (550) حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.