حكوومه‌تی ئێران ئه‌مرۆ شەممە ڕایگەیاند، چیتر پابەند نابن بە "کۆت و بەندەکان"ی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە، بەو پێیەی رێککەوتنی نێودەوڵەتیی له‌و باره‌یه‌وه به‌سه‌رچووه كه دە ساڵ لەمەوبەر ئەنجامدرا.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای چەندین ساڵ لە دانوستان، ئەم رێککەوتنەی كه لە نێوان ئێران و زلهێزەکانی وه‌ك (ئەمریکا، چین، رووسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا) ئەنجامدرا، رێگەی بە تاران دا کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی سنووردار بکات لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییە تووندەکان کە لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە سەپێندرابوون.
به پێی رێککەوتنەکە ئه‌مرۆ 18ی تشرینی یەکەمی 2025 کۆتایی پێدێت، ئەمەش دوای 10 ساڵ لە پەسەندکردنی دەقەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی بڕیارنامەی 2231.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، كه نیازیان نییه جارێكی تر بچنه‌وه ناو دانوستان بۆ رێككه‌وتنێكی تر له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی، به‌ڵام دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه رێگه‌كانی دیپلۆماسی له‌و باره‌یه‌وه داناخه‌ن .
رێککەوتنەکەی 10ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سەقفی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی بە ڕێژەی 3.67% داناوە و چاودێریی توندی چالاکییە ئەتۆمییەکانی تاران لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی دیاریکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.