Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:53

لە بەغدا کاندیدێکی هاوپەیمانیی سیادە تیرۆر کرا

کوردستان TV
100%

شەوی ڕابردوو کاندیدێکی هاوپەیمانیی سیادە  بەناوی "سەفا مەشهەدانی" لە ناوچەی تڕمیەی باکووری بەغدا تیرۆرکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تیرۆرکردنەکە لە ڕێگای تەقینەوەی بۆمبێکی موگناتیسییەوە بووە کە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لکێنراوە، لە ئەنجامدا ناوبراو و دوو لە پاسەوانەکانی گیانیان لە دەست داوە.

ئەم تیرۆرکردنە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەت لەلایەن مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان کە داوای لێکۆڵینەوەی خێرای کرد بۆ دۆزینەوەی تاوانباران.

هەروەها، عائیشە غەزالی مەساری، پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی سیادە، نیگەرانیی خۆی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە تاوانانە پێویستە کۆتاییان پێ بهێنرێت و لێکۆڵینەوەی وردیان لەبارەوە بکرێت.

سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێرق بوو کە خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتیی ئەم هاوپەیمانێتییەیە. تیرۆرکردنەکە نیگەرانییەکی زۆری لەسەر دۆخی ئەمنیی عێراق دروست کردووە، بە تایبەت لە کاتێکدا وڵاتەکە بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.