ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له بيرۆل ئه‌كيجى پارێزگارى شرنه‌خى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له سه‌رۆكى شاره‌وانى و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانيى شرنه‌خ و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانيى جزير پێكهاتبوو.
له ديدارێكدا كه پارێزگاری هه‌ولێر و كونسوڵی گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به چالاكيى ئابوورى و زانكۆيى و كولتووريى نێوانيان خرانه به‌رباس.
هه‌ردوولا داكۆكييان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و فراوانكردنى بواره‌كانى بازرگانى و هاتوچۆ و گه‌شتيارى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيادا كرد. له‌مباره‌يه‌وه باس له ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى شرنه‌خ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و پارێزگاکانی هه‌رێمى كوردستان کرا.
كاريگه‌ريى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى ناوچه‌كه، فڕۆكه‌خانه‌ى شرنه‌خ كه به‌هۆى نزيكييه‌وه له سنوور، خزمه‌ت به گه‌شتيارانى هه‌رێمى كوردستانيش ده‌كات، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.