Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 09:50

دوو تۆمەتبار بە 45 مسقاڵ زێڕ و بڕێک پارەوە دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 11ـی تشرینی یەکەم، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی دزینی 45 مسقاڵ زێڕ و دوو ملیۆن و 400 هەزار دینار دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕوونی کردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی بازیان سکاڵای تۆمارکرد کە 45 مسقاڵ زێڕ و دوو ملیۆن و 400 هەزار دیناری لێ دزراوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بازیان بە هاوکاری نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

پۆلیس ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ج، ح، ک) لەدایکبووی 1970 و (س، ح، ف) لەدایکبووی 1984 دەستگیر بکرێن. هەردوو تۆمەتبار پیشەیان دەرۆزەکارە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زێڕە دزراوەکە دەستی بەسەردا گیراوەتەوە و لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.