Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 14:04

بەردی بناغەی شەقامێکی 60 مەتریی دووساید لە هەولێر داندرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، 11ـی تشرینی یەکەم،  بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی دروستکردنی شەقامێکی 60 مەتریی دووساید لە شاری هەولێر دانرا. ئەم پڕۆژەیە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری بەیەکەوە دەبەستێتەوە و دەکەوێتە نێوان گوندی ئارام یەک و شاری ئاتکۆنز و نزیک کەڕک.

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە بەڕێوەچوو.

زانیاری سەبارەت بە پرۆژەکە:

گوژمەی تەرخانکراو: زیاتر لە 36 ملیار و 300 ملیۆن دینار.

سەرچاوەی بودجە: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

ماوەی تەواوبوون: 15 مانگ (کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی خێراتر تەواوکردنی داوە).

 ڕێژەی تەواوکردن: 25%ی پڕۆژەکە پێش ئێستا تەواو بووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.

ساسان عەونی ڕایگەیاند، لە ماسته‌رپلانی هه‌ولێردا چه‌ندین شه‌قامی تیشكی هه‌ن،‌ ئه‌م دوو رێگه‌یه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ئەم شەقامە یەکەمین شەقامی 60 مەترییە کە لە ماستەرپلانی شاری هەولێردا هەیە و سوودێکی زۆری بۆ ناوچەکانی وەک شاری ئارام، کەڕک، گردجووتیار، ئارام یەک، و ئارام دوو، دەبێت. هاوكات یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ڕێگەکانی هەولێر-بەحرکە، هەولێر-پیرمام، و هەولێر-کۆیە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێریش، جەختی لە گرنگی پڕۆژەکە کردەوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بە دانیشتوانی ناوچەکە و سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەردەوامبوون لە پڕۆژەکانی ئاوەدانی سەرەڕای ئاڵنگارییەکان.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.