Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 12:15

کەشناسی هەرێم: سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و ئەگەری بارانبارین هەیە.

ڕۆژی شەممە، 11ـی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

پێشبینیش دەکات، ڕۆژی یەکشەممە، 12ـی تشرینی یەکەم ئاسمان ساماڵ بێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، وە پێشبینیش دەکات لەهەندێک ناوچەی شاخاوی نمە باران و بارانی مامناوەند بیگرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی پیشبینیش دەکات، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە بەرزبێتەوە.
 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی

دهۆک : 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 24 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 27 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.