Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 09:49

بارەگای بارزانی سەبارەت بە پڕۆژەی پارکێک لە هەڵەبجە  ڕوونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پرۆژەی پارکی هەڵەبجە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ژمارەیەک میدیا وابڵاویانکردووەتەوە کە جەنابی سەرۆک بارزانی پارکی کردووەتە دیاری بۆ هاووڵاتییانی هەڵەبجە، بەڵام ئەوەی کراوە ئەرکی حکوومەتە و ئەرکی لایەنی پەیوەندیدارە خزمەتی کوردستان بکەن.

ئەمڕۆ شەممە 11ـی تشرینی یەکەم، بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک میدیا و دەزگای ڕاگەیاندن هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایە لەسەر ئەرکی سەرۆک بارزانی، پارکێک وەک دیارییەک بە هاووڵاتییانی شاری هەڵەبجە بەخشراوە و ڕێکارە پێویستەکان بۆ دروستکردنی گیراونەتەبەر.

لەمبارەیەوە، بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و هەڵەبجە ڕادەگەیێنین کە ئەوە بەرپرسیارێتیی حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی شاری هەڵەبجە و هەموو شوێنێکی کوردستان بکەن".

لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: "ئەوەی سەرۆک بارزانی کردوویەتی وەک هەمیشە تەنیا ئەوە بووە کە حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە، هیچکات قوربانیدانی هەڵەبجە فەرامۆش نەکەن و دەبێ هەموو لایەک بە باشترین شێوە خزمەتی هەموو کوردستان و بە تایبەتی هەڵەبجە بکەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.