Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 01:26

ته‌ندروستیی جیهانی : زۆرینه‌ی په‌رستار و پزیشكانی ئه‌وروپا تووشی خه‌مۆكی بوونه‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ڕاپرسییەک کە ئه‌مرۆ هەینی لقی ئەوروپی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی كاركردنی زۆر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا یەک لەسەر سێی پزیشک و پەرستارانی ئەوروپا پێیان وایە تووشی خەمۆکی بوونه‌.

 

ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" لە بەیاننامەیەکدا لە زاری هانس کلوجی بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە لقی ئەوروپا هاتووە، "یەک لە هەر سێی پزیشک یان پەرستارانی ئه‌وروپا نیشانەکانی خەمۆکی یان دڵەڕاوکێی هەیە".

رێکخراوەکە روونی کردووه‌ته‌وه‌، ئەم رێژەیە پێنج هێندە زیاترە لە رێژەی تێکڕایی لەنێو دانیشتوانی گشتیی ئەوروپادا.

کلوگ ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ ده‌ پزیشكێك یان په‌رستارێك یه‌كێكیان بیریان لە خۆکوشتن یان زیانگەیاندن بە خۆیان کردووه‌توه‌."

هه‌ر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووه‌ : پەرستار و پزیشکی ژن زیاتر لە پەرستار و پزیشکی پیاو زیاتر تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بوونه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا، هاوکات پزیشکانی پیاو زیاتر تووشی مەیخواردنەوە هاتوونه‌.

به‌ پێی ئاماری ته‌ندروستیی جیهانی لقی ئه‌وروپا، کارمەندانی چاودێری تەندروستیی لە لاتڤیا و پۆڵەندا بەرزترین ڕێژەی خەمۆکییان راگەیاندووە، لەبەرامبەردا کەمترین ڕێژەی تووشبوون بە خەمۆکی لە دانیمارک و ئایسلەندا تۆمارکراوە كه‌ رێژه‌ی 15% یه‌.

راپرسییەکە لەسەر بنەمای وەڵامی 90 هەزار پیشەیی چاودێری تەندروستیی لە 27 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا و ئایسلەندا و نۆروێژ ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ یەک لەسەر سێی پزیشکان و پەرستاران تووشی ترساندن یان هەڕەشەی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه‌ لە شوێنی کارەکانیان، زۆرینەی ئەم حاڵەتانەش لە قوبرس و یۆنان و ئیسپانیا تۆمارکراون.

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.