Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:02

ئەمریکا چاودێری ئه‌منیی رێککەوتنی غەززە ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ هه‌ینی 10ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاژانسی ھەواڵیی "ئەسۆشەییتد پرێس" (AP) بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا، 200 سەرباز بۆ چاودێریکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، رەوانەی ئیسرائیل دەکات.

ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس له‌ زاری ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا کە ناوی خۆیان ئاشکرا نەکردووە رایانگه‌یاندووه‌: کە فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، ناوەندێکی ھەماھەنگی مەدەنی ــ سەربازی لە ئیسرائیل دادەمەزرێنێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: دامەزراندنی ناوەندەکە، دەبێتە مایەی ئاسانكاریی لە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە.

باسیان لەوەش کردووە کە ئەمریکا، 200 سەرباز بۆ چاودێریکردنی ئه‌منیی رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، رەوانەی ئیسرائیل دەکات.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.