Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 20:35

كەشناسی: ئاسمان هەور دەبێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی كردووە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستان هەوراوی بێت و پلەكانی گەرما بەشێوەیكی بەرچاو روو لە دابەزین بكەن.

كەشناسی سەبارەت بە رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاندووە "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت،  پلەکانی گەرماش بە نزیکی 2 تـا 4 پلە نزمتر بێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاندووە: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور، پلەکانی گەرماش نزيك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كردووە:

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی

دهۆک: 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 29 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی

سۆران: 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.