Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 02:26

لە كەركووك مۆڵگەیەكی تیرۆریستان تەقێنرایەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقەوە مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك تەقێنرایەوە و سەرجەم چەكدارەكانی ناو مۆڵگەكە كوژران و لەناوبران.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكە جەنگییەكان لە جۆری (F_16) هێرشیان كردە سەر مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش لە وادی شای لە سنووری پارێزگای كەركووك.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، زانیاری هەواڵگری هەبووە لەسەر بوونی چەكدارانی داعش لەنێو مۆڵگەكە و لە كاتی بۆردومانكردنیشی، سەرجەم چەكدار و كەلوپەلەكانی ناوی لەناوبراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.