Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:28

ئاگربەستی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بەفەرمی چووە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێككەوتن و ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە بەفەرمی چووە بواری جێبەجێبەكردنەوە.

بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل و وڵاتانی نێوەندگیر لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە لە شەرم شێخ لەسەر ئاگربەست و راگرتنی جەنگ لە غەززە رێككەوتبوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەفەرمی رێككەوتنەكەی راگەیاندبوو.

رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس چەندین خاڵ لەخۆ دەگرێت كە گرنگترینیان بریتییە لە راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی راستەوخۆ جەنگ لەنێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، لە بەرامبەریشدا تا رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەكان لە غەززە ئازاد دەكرێن.

هەر بەگوێرەی رێككەوتنەكە، بەشێك لە فەرماندە و سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس لەژێر چاودێری راستەوخۆی ئەمریكا و وڵاتان، غەزە جێدەهێڵن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.