Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 11:46

ڕۆژی یەکشەممە گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووکان-سلێمانی3 واژۆ دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە 12ـی تشرینی یەکەم، گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووکان-سلێمانی3 واژۆ دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ئاوی دووکان-سلێمانی٣ بە گوژمەی (423,890,000$) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار، جێبەجێ دەکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەم پڕۆژەیە، کێشەی کەمئاوی لە شاری سلێمانی، بۆ ماوەی 30 ساڵی دیکە چارەسەر دەکات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەش کردووە، مەسرور بارزانی بڕیاری دا گوژمەی پڕۆژەکە لە (398.486,000$) سێسەد و نەوەد و هەشت ملیۆن و چوارسەد و هەشتا و شەش هەزار دۆلار بۆ (423,890,000$) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار زیاد بکات.

گرێبەستی پڕۆژەکە لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کۆمپانیای جێبەجێکار، ڕۆژی یەکشەممە لە دیوانی وەزارەت واژۆ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.