Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 17:00

حەماس و ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاشتییان واژۆ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان حکوومەتی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی ڕاگەیاند.

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی تشرینی یەکەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال ڕایگەیاند: "زۆر شانازی دەکەم ڕایبگەیەنم کە ئیسرائیل و حەماس یەکەم قۆناغی پلانی ئاشتییەکەمانیان واژۆ کردووە".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەمە بەو واتایە دێت کە هەموو بارمتەکان بە زوویی ئازاد دەکرێن و ئیسرائیل، وەک یەکەم هەنگاو بەرەو ئاشتییەکی بەهێز، درێژخایەن و هەمیشەیی، هێزەکانی دەکشێنێتەوە بۆ سنوورێکی دیاریکراو".

ترەمپ بە ئاماژەکردن بەوەی هەموو لایەنەکان بە دادپەروەری مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، جەختیشی کردووەتەوە ئەمە ڕۆژێکی مەزنە بۆ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی، ئیسرائیل، هەموو نەتەوەکانی ناوچەکە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی ناوبژیوانەکانیشی کردەوە کە بریتین لە قەتەر، میسر و تورکیا کە "هاوکاریی ئەمریکایان کرد بۆ ئەوەی ئەم ڕووداوە مێژوویی و بێوێنەیە ڕوو بدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.