Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:58

دۆناڵد ترەمپ سەردانی وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستاندنەکانی تایبەت بە دۆخی غەززە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و ڕێککەوتن زۆر نزیک بووەتەوە. دۆناڵد ترەمپ ئاشکراشی کرد، نیازی هەیە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و لەوانەیە بچێتە میسر.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی تشرینی یەکەمی 2025، ڕایگەیاند، نیازی هەیە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەردانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "دانوستاندنەکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و لەوانەیە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بچمە میسر".

ئەمە لە کاتێکدایە کە جووڵەیەکی دیپلۆماسیی چڕ لە ناوچەکەدا هەیە، بەتایبەتی لە میسر، بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە "ڕێککەوتنی غەززە زۆر نزیک بووەتەوە"، بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری لەبارەی لایەنەکان و خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەوە ئاشکرا نەکرد.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.