بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ لەسەر ڕێگەی بێخاڵ - گەلی عەلی بەگ لە ڕێڕەوەکەی لایداوە و خۆی بە پەرژینی شەقامەکەدا کێشاوە. هاتوچۆی سۆران دەڵێت، بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری لادان لە ڕێگا.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی بێخاڵ - گەلی عەلی بەگ ڕوویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاپ تۆیۆتا هایلۆکس) لە ڕێڕەوەکەی لایداوە و خۆی کێشاوە بە پەرژینی (گاردریل)ـی شەقامەکەدا.
هاتوچۆی سۆران دەڵێت، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا سێ کەس بریندار بوون.
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا، هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ پاراستنی سەلامەتیی هەموو لایەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.