پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌كه‌م، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كريستۆفه‌ر بۆم، باڵيۆزى كه‌نه‌دا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى کابینەی نوێی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودانى زياتر به په‌يوندييه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه باس له زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ كۆمپانياكان و كه‌رتى تايبه‌تى كه‌نه‌دى له هه‌رێمى كوردستان كرا.
ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى كه‌نه‌دا له هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.