Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 13:32

هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕێگایان بە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نەداوە سەردانی ئارام قادر بکەن

کوردستان TV
100%

دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاند بە فەرمی داوایان لە هێزێکی ئەمنیی سلـێمانی کردووە ئاسانکاری و هاوکارییان بکەن بۆ ئەوەی لە زیندان سەردانی ئارام قادر بکەن بەڵام تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕێگایان پێ نەداون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2025، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند لەسەر سکاڵای کوڕێکی ئارام قادر، بەنوسراوی فەرمی ژمارە ١٠٣٧ لەڕێکەوتی 9ـی ئەیلوولی 2025 داوایان هێزێکی ئەمنیی سلێمانی کردووە ئاسانکاری و هاوکارییان بکرێ بۆ ئەوەی چاویان بە ئارام قادر بکەوێت.

بە پێی ڕوونکردنەوەکە، کوڕی ئارام قادر لە سکاڵاکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە باری تەندروستیی باوکی ناجێگیرە و داوای کردووە ڕێگە بە پارێزەرەکەی بدرێت بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆ بۆ دەستپێکردنی ڕێڕەوی یاسایی کەیسەکەی. سەردانی ناوبراو بکەن.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش کردووە، بەفەرمی لەڕێگەی ئەندامێکی ئەنجومەنی دەستەوە چەندین جار داوایان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە ڕێگە بدەن دەستە سەردانی ئارام قادر بکەن بۆ ئاگادار بوون لەڕەوشی تەندروستی و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵی لەڕووی مافی مرۆڤەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا ڕێگەیان نەداوە شاندی دەستە سەردانی ئارام قادر بکەن.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ جەختی کردووەتەوە بەپێی یاسای ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠١٠ مافی بەدوا داچونی هەیە بۆ سەردانیکردنی چاکسازییەکان و بەندیخانەکان و بەدواداچوونی ڕەوشی مافی مرۆڤ بەگشتی لەهەرێمی کوردستان. ئاماژەی بەوەش کردووە هەر لەو چوارچێوەیەدا دەستە بەئەرکی خۆی دەزانێت وبەپێویستی دەزانێت سەردانی ئارام قادر بکات و ئاگاداری دۆسیە و ڕەوشی ژیانی ناوبرا بێت لە چوارچێوەی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: "ڕێگریکردن لە دەستە بە مەبەستی سەردانی شاندی دەستە بۆ لای ناوبراو پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و یاسا کارپێکراوەکانە و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر دۆسیەکەی ناوبراو وناوبانگی هەرێمی کوردستان و ڕەوشی مافی زیندانیان بەگشتی، دەبێت.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوای کردووە هەرچی زووە هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی کاتێک دیاری بکەن  بۆ سەردانی کردنی تیمی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و پارێزەر بۆلای ئارام قادر.

ئارام قادر کە نووسەر و چالاکی سیاسییە، لە خولی سێهەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵەکانی 2009 تا 2013 ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووە. ناوبراو وەک پلە و چالاکیی حیزبی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و  بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی بووە. هەروەها یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و لە دوای دەستبەردانی بەرهەم ساڵح لەم هاوپەیمانییە، وەک سەرۆکی هاوپەیمانییەکە دیاری کرا.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.