Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 15:54

وەزیری تەندروستی بە مەبەستی هەماهەنگی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و خزمەتگوزاریی تەندروستی، لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، پێشوازیی لە تیمی سەربازی و تیمی پزیشکی هێزی هاوپەیمانانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا و جێگر و تیمی پزیشکی نوێی یاوەریان کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و خزمەتگوزاریی تەندوستی و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامودەزگاکانی تەندروستی و تیمی ناوبراو و چەندین پڕۆگرامی پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکان و هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندیەکان و دابینکردنی هاوکاریەکانی پزیشکی، گفتوگۆ کراوە.

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.