Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 20:26

عەممار حەکیم گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی گەیشتە هەولێر و بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی سیاسی کۆ ببێتەوە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لەگەڵ شاندێکی یاوەریدا گەیشتە هەولێری پایتەخت.

شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرەوە پێشوازییان لێ کرا.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی پارێزگای هەولێر، بڕیارە لە سەردانەکەیدا، عەممار حەکیم دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی سیاسی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.