Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:38

عێراق سیستەمێكی پێشكەوتووی بەرگریی ئاسمانی جێگیر دەكات

کوردستان TV
100%

فەرماندەی گشتی بەرگریی ئاسمانی عێراق ئاشكرای دەكات كە سیستەمێكی پێشكەوتووی بەرگریی ئاسمانی جێگیر دەكەن، سیستەمەكە لە وڵاتی كۆریای باشوور كڕاوە.

فەریق روكن موهەنەد غالب ئەسەدی فەرماندەی گشتیی بەرگریی ئاسمانی عێراق رایگەیاندووە: لە چارێكی یەكەمی ساڵی داهاتوو (2026) ئەو سیستەمە بەرگرییەی داوامان كردبوو دەگات، سیستەمەكە یەكێكە لە نوێترین سیستەمەكانی بەرگریی ئاسمانی لە جیهاندا.

راشیگەیاندووە: بە جێگیركردنی ئەو سیستەمە بەرگرییە، دەتوانین تاڕادەیەكی باش ئەركەكانمان بەشێوەیەكی سەركەوتوو ئەنجام بدەین و ئاسمانی عێراق لە هەر بەزاندنێك بپارێزین.

فەرماندەی گشتی بەرگریی ئاسمانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە: سیستەمە بەرگرییە نوێیەكە دەتوانێت رووبەڕووی سەرجەم هێرش و مەترسییەكان ببێتەوە جا لە رێگەی فڕۆكە یاخود درۆن یان مووشەكەوە ئەنجام بدرێت.

فەریق روكن موهەنەد غالب ئەسەدی جەختیشی كردۆتەوە كە سیستەمە بەرگرییەكە دەتوانێت لەژێر پاڵەپەستۆی جەنگی ئەلیكترۆنی زۆر بەهێزیشدا بەباشی كارەكانی خۆی ئەنجام بدات.

عێراق ساڵی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ كۆریای باشوور ئیمزا كرد بە مەبەستی هێنانی چەند سیستەمێكی بەرگریی ئاسمانی پێشكەوتوو لە جۆری (M-SAM)، بڕیارە سیستەمەكە لە ماوەی چەند ساڵێكدا بگەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.