Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 06:20

خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی بۆ ساڵی 2025 به‌خشرایه‌ توێژه‌رانی ئه‌مریكی و ژاپۆنی  

کوردستان TV
100%

خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی بۆ ساڵی 2025 بۆ فیسیۆلۆجی یان پزیشکی ئەمڕۆ دووشەممە بەخشرایە توێژەرانی ئەمریکی "ماری ئی برۆنکۆ" و "فرێد ڕامسدێل" و زانای ژاپۆنی شیمۆن ساکاگوچی، بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی سیستەمی بەرگری لەش.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لیژنەی به‌خشینیی خه‌ڵاتی نۆبڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: خەڵاتەکە دان بە دۆزینەوەی زانستیی پزیشكیی هه‌رسێ پزیشكی ئه‌مه‌ریكی و ژاپۆنی دەنێت سەبارەت بە به‌هێزكردنی بەرگریی له‌ش به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ ده‌ره‌كییه‌كان.

پرۆفیسۆر ماری فارێن-هێرلینۆس لە پەیمانگای کارۆلینا رایگه‌یاند، خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ لە بواری فیسیۆلۆجی یان پزیشکیدا گرنگی بە چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی سیستەمی بەرگریی له‌ش دەدات، ئەمەش وامان لێدەکات بەرەنگاریی هەر میکرۆبێکی ده‌ره‌كیی ببینەوە و لە هەمانکاتدا خۆمان لە نەخۆشییە گواستراوه‌كان بەدوور بگرین.

لیژنەی نۆبڵی پزیشكی زیاتر روونی کردەوە: سیستەمێکی بەرگریی بەهێز لە جەستەدا دەبێت بە باشی رێکبخرێت، بە پێچەوانەوە لەوانەیە هێرش بکاتە سەر ئەندامەکانی جەستە.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، براوەی خەڵاتەکان خانە پارێزەرەکانی سیستەمی بەرگرییان دۆزیوەتەوە، ئەوانیش خانەکانی T رێکخەر (یان سەرکوتکەر)ن، کە رێگری لە خانەکانی بەرگریی له‌ش دەکەن لە هێرشکردنە سەر جەستەمان.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم شێوەیە دۆزینەوەکانیان بناغەی بوارێکی نوێی توێژینەوەیان داناوە وهاندەری پەرەپێدانی دەرمانی نوێ بووە، لەنێویاندا ئەوانەی په‌یوه‌ندیدارن به‌ شێرپەنجە و نەخۆشییە بەرگرییە خۆكاره‌كان.  

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.