ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی یه‌كه‌م، بەسەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنیی لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا كه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ناوخۆ جەختی لەوە کردووه‌ته‌وه کە دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەڵبژاردنێکی ئارام و لە کەشوهەوایەکی سەقامگیر بەڕێوە بچێت و دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نیشتمانین و پێویسته هاووڵاتییان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان هاوكار بن تاکو كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام دروست بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، له ئاستی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان لیژنه‌ی لاوه‌كی دروست كراوه، وەزاره‌تەکان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان هاوکار دەبن بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.